شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فارس، پهیامهكهى ترەمپی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەگەری لەگەڵ ئێران بەتێکەڵەیەک لەڕاستیو درۆو هەوڵێک بۆ نیشاندانی سەرکەوتنێکی دەستکرد ناوبرد.
بهگوێرهى سەرچاوە ئاگادارەکان، دەقی ڕێککەوتنەکە کە لەسەر بنەمای "بەڵێن بەرامبەر بەڵێن" داڕێژراوە، لەقۆناغی کۆتایی پەسەندکردندایە لەئێرانو هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە، بەڵام ترەمپ بابەتگەلێک دەخاتەڕوو کە دژی بەندەکانی ڕێککەوتنەکەن.
سەرچاوە ئێرانییەکان وتویانە، تەوەرە سەرەکییەکانی شێواندنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ترەمپەوە بریتین لەیەکەم: پرسی گەروی هورمز؛ ترەمپ بانگەشەیکردوە کە ئێران پابەندە بەکردنەوەی گەروەکە بەبێ وەرگرتنی باج، لەکاتێکدا لەدەقەکەدا شتی وانییەو ئێران تەنها دوای لادانی گەمارۆکانو بهگوێرهى ڕێکخستنە تایبەتەکانی خۆی کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییو دابینکردنی ئاسایش دەگرێتەوە، گەروەکە دەکاتەوە، دوەم: هەڵوەشاندنەوەی مادە ئەتۆمییەکان؛ ترەمپ بانگەشەیکردوە کە ئێران مادە ئەتۆمییەکانی تێکدەدات، بەڵام سەرچاوەکان جەختدەکەنەوە، ئەم بانگەشەیە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.
دەشڵێن، لەبەرامبەردا، ترەمپ بەندە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی پشتگوێخستوە، لەوانە: پێدانی دەستبەجێی 12 ملیار دۆلار لەپارە بلۆککراوەکانی ئێران کە تا ئەم بڕە پارەیە نەدرێت ئێران ناچێتە چوارچێوەی هیچ دانوستانێکی دیكهوه، هەروەها جێبەجێکردنی ئاگربەستی تەواو لەلوبنان بهگوێرهى ڕوانگەی حزبوڵڵا.
جەختیشیکردوهتەوە، تەنها لەحاڵەتی چارەسەرکردنی ئەم پرسانەدا، ئێران هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو دەنێت بۆ گفتوگۆ لەسەر لادانی هەموو سزاکانو دۆسیەی ئەتۆمی لەسەر بنەمای هێڵە سورەکانی خۆی.
