شارپرێس:
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى كه تێیدا شۆفێرێكى سه‌ركێش له‌شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود (شه‌ست مه‌تریه‌كه)ى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌ركێشى‌و مه‌ترسیدار شۆفێرى ده‌كرد، له‌لایه‌ن هاتوچۆو هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێكاریى یاسایى به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر، هاتوچۆى سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ى دیمه‌نى سه‌ركێشى گه‌نجێكى شۆفێرى له‌شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود له‌شارپرێس، كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی هاتوچۆو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌رزوو هاتنه‌ده‌نگ‌و ڕێكاریى ئه‌منیى‌و یاسایی پێویستیان له‌به‌رامبه‌ردا گرته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایده‌كات، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كه، ده‌ركه‌وت شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مه‌حمود ڕەفتارێکی نەشیاوو مەترسیداری ئەنجامدا، لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گیرا.
وه‌كو هاتوچۆى سلێمانى وتویه‌تى، "جگه له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه، شۆفێره‌كه‌ش به‌گوێره‌ى یاسای ھاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
له‌كۆتایى ئه‌و په‌یامه‌دت هاتوچۆ ده‌ڵێت، "سوپاسی ئەو ھاونشتیمانی‌و دامودەزگایانەی ڕاگەیاندن دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لەچەسپاندن‌و جێبەجێکردنی یاسادا".
