شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی بۆ سوریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا وەک کەسی سەرەکیی ئیدارەی ترەمپ دەمێنێتەوە بۆ کاروباری سوریاو عێراق.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەئێکس بڵاویکردەوە، "باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ سوریا. لەکاتێکدا ئەو پۆستە کۆتایی دێت، ئەو بەردەوام دەبێت لەگێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی ترهمپ لەسوریاو لەعێراق."
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، "شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای 'ئەمریکا لەپێشەنگ بەردەوام دەبێت لەبەدەستهێنانی سەرکەوتن بەنوێنەرایەتیی وڵاتە مەزنەکەمان."
بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەگوێرەی راسپاردەی پێشوو، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026 بوو.
روبیۆ هەروەها دەڵێت، "باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سوریا."