شەپۆلێكی نوێی گەرماى بەتین ڕاگەیەندرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەیەكی شەشەوە شەپۆلێكی نوێی گەرما دەستپێدەكات و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.


پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایی كەشناسی بەشارپرێسی ڕاگەیاند، مەودای 1/6/2026 بۆ 6/6/2026 شەپۆلێکی نوێی گەرما ڕودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

جەختیشی دەكاتەوە، لەزۆربەی ناوچەکانمان گەرمای بێزارکەر دەبێت و دەشڵێت، لەئیدارەی گەرمیان تا ڕادەیەک گەرماکە بەهێز دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەو چەند ڕۆژە بەگشتی 
شاری سلێمانی 33 بۆ 34 پلە
شاری هەولێر 36 بۆ 37 پلە
شاری دهۆک 34 بۆ 35 پلە
هەڵەبجەی شەهید 37 پلە
شاری کەرکوک 38 بۆ 40 پلە
قەزای کەلار 40 بۆ 41 پلە
قەزای پێنجوێن 28 بۆ 29 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 25 پلە
فێنکترین شوێن چیای حەسارۆست دەبێت 12 پلە