دەسەڵاتدارانی ئێران ئامادەکاریی بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی "خامنەیی" دەکەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش دواکەوتنێکی زۆر بەهۆی شەڕەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئامادەکاریی بۆ سازدانی مەراسیمێکی گەورەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دەکەن، کە لە یەکەمین هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژرا.

 
سەرەڕای دیارینەکردنی هیچ بەروارێک بۆ مەراسیمەکە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری موحسین مەحموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پڕوپاگەندەی ئیسلامی لە تاران ڕایگەیاند کە بارەگایەکی تایبەت بۆ ئامادەکاریی مەراسیمەکە پێکهێنراوە و چەندین لایەن کار لەسەر پلاندانان دەکەن.

خامەنەیی کە زیاتر لە 3 دەیە ڕێبەرایەتی ئێرانی کرد و لە 28ی شوباتدا کوژرا. موجتەبا خامنەیی کوڕی بوو بە جێگرەوەی، کە خۆشی لە هێرشەکاندا بریندار ببوو و لەو کاتەوە هیچ دەرکەوتنێکی گشتیی نەبووە.

لە نیساندا هەزاران ئێرانی یادی چلەی ڕێبەری پێشوویان کردەوە، بەڵام مەراسیمی فەرمی بەهۆی شەڕەوە ئەنجام نەدرا.

مەحموودی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێکخراوەکان کار دەکەن بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو تاوەکو دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی فەرمی، مەراسیمێکی گەورە بە بەشدارییەکی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.