لەسلێمانی بڕێکی زۆر لەگۆشتی ئاژەڵ بۆ قوربانی شیاو نەبوەو لەناوبراوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی زیاتر لە نیو تۆن گۆشتی ئاژەڵ لە پشکنینەکان دەرنەچون و شیاو نەبون بۆ خواردن، بەهۆیەوە لەناوبراون.

د.شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە شارپرێسی راگەیاند، بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ 623  سەر  ئاژەڵی بچوک و 112 سەر ئاژەڵی گەورە بەمەبەستی قوربانیکردن هێنراوەتە کوشتارگەی هاوچەرخ.

ئەوەشیخستەڕوو، لەو ژمارەیە بڕی نیو تۆن گۆشت ڕەتکراوەتەوە کە بۆ خواردن ناشێت و بە ڕێگەی زانستی لەناوبراوە.