هێڵی شەمەندەفەر و شەقامی 200 مەتری تێدایە.. ماستەر پلانی نوێی هەولێر بڵاوکرایەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1054 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر وردەکاریی ماستەرپلانی نوێی هەولێر تاوەکو ساڵی 2050 ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی شەقامی 200 مەتری، هێڵی شەمەندەفەر و پارکێکی گەورە لە شارەکە جێگیر کراون.


شوکریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر بە میدیای پارتیی راگەیاندوە،" بۆ یەکەمجار لە ماستەرپلانی نوێی هەولێر هێڵێکی گشتیی شەمەندەفەر بە دەوری شارەکەدا جێگیر کراوە ".

سەبارەت بە سیمای شارەکەش، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر وتی: "  چیدیکە رێگە بە دروستکردنی خانوو لەسەر روبەری کەمتر لە 200 مەتر نادرێت، خانوەکانی هەر گەڕەکێکیش خاوەن یەک ستایل و رەنگی هاوئاهەنگ بن."

لەبارەی روبەری سەوزایی، ئاشکرایکرد، پارکێکی نوێ دیزاین کراوە کە روبەرەکەی سێ هێندەی پارکی سامی عەبدولرەحمانە، لەگەڵ پڕۆژەی "پشتێنەی سەوز" کە پانییەکەی دوو کیلۆمەترە و بە دەوری شاردا دەسوڕێتەوە.