شارپرێس:
بەتۆمەتی ئەنجامدانی
گەندەڵی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا.
ماڵپەڕی "السومریة نیوز"ی
عێراق بڵاویکردەوە،" دوای چەند رۆژێک لە راسپاردەکەی عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق لەبارەی چاوخشاندنەوە بەو گرێبەستانەی لەسەردەمی کابینەی پێشوی حکومەتدا
کراون، عەدنان محەمەد حەمود، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن، کە هاوکات،
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکور و پاڵاوگەی بێجییە، دەستگیرکرا
".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو
بەرپرسەی وەزارەتی نەوت بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی، لەلایەن
هێزێکی ئەمنی هاوبەشی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیران و دەستپاکی لەناوچەی ئیسحاقی سەر
بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە.
عەدنان محەمەد حەمود،
نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوەوە
وەک بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن دیاریکرا.