شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە، ڕاسپاردنی تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیای وەک نێردەی تایبەت لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.
ترەمپ لەپۆستێکدا نووسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا، تۆم باراک کە کارێکی نایابی کردووە، وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ سوریا دەستنیشان دەکرێت، هەروەها وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ عێراقیش کاردەکات، لە کاتێکدا بەردەوامین لە بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانی سوریا و عێراق، پەیوەندیمان لەگەڵیان بەردەوامە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: تۆم لە ڕۆڵی خۆی وەک باڵیۆز لە تورکیا بەردەوام دەبێت و پشتیوانی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دەبێت.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئەو کارانەی کە تۆم باراک ئەنجامی داوە بەرز دەنرخێنین.