بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵدەگیرێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەهەوڵدان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر محەمەد کەربولی، پەرلەمانتاری عێراق.


ئاژانسی هەواڵی "واع"ی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەنوسراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئاگادارکردوەتەوە بە هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار محەمەد کەربولی، کە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بەرتیل.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە بۆ ئەوەیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو بکرێت، بەتۆمەتی داواکردنی بەرتیل بەرامبەر بە راگرتنی کارەکانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەو هێشتنەوەی بەڕێوەبەی قوتابخانەیەک لە پۆستەکەی.