ئەو کەسانەی ئاهەنگەکەی سلێمانییان تێکدا دەستگیرکران.. ئاهەنگەکەش دوبارە دەکرێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنی سەرپەرشتیاری ئاهەنگەکەی پارکی هەواری شار هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە بونە هۆی تێکدان و راگرتنی ئاهەنگەکە، هاوڵاتییانیش ئاگادار دەکەنەوە کە رۆژی هەینی داهاتوو ئاهەنگەکە بە رێوشوێنێکی گونجاودا دوبارەدەکەنەوە.

دامەزراوەی ساڵ لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە دوەم رۆژی جەژنی قوربانداو لەشانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار، ئاهەنگێکی خۆرسکی جەماوەریمان بۆ خەڵکی سلێمانی ڕێکخست، بەبەشداری چەند هونەرمەندێکی میللی، بەداخەوە ژمارەیەک کەس لەناو ئەو 10 هەزار بەشداربوە، بونە هۆی تێکدانی ئاهەنگەکە".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە لە (دامەزراوەی ساڵ) لەبەر سەلامەتی گیانی بەشداربوەکان لەوێدا ئاهەنگەكەمان كۆتایی پێهێنا،  دەستخۆشی لەئاسایشی سلێمانی دەکەین لەسەر ئەم دۆسیەیە چەند کەسێک دەستگیرکراون و ڕوبەروی یاساکراونەتەوە".

دامەزراوەی ساڵ باسی لەوەشکرد،" لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە رۆژی هەینی، 5/6/2026 ئاهەنگەکەمان لەکەشێكی خێزانی و رێوشوێنێکی گونجاودا دوبارەدەکەینەوە ".

بەپەلە