شارپرێس:
ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت لەزاری چەند ڕۆژنامەنوسێکەوە ئابڕوچونێکی گەورە لەمێژوی دەوڵەتی عێراق ئاشکرادەکات، کە بەرپرسێکی وەزارەتی نەوت لەبەرامبەر داخستنی دۆسیەیەکی گەندەڵی، پێشنیاری 200 ملیۆن دۆلاری بەرتیل بۆ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران عێراق دەکات، کە باڵاترین پۆستی حکومی عێراقە.
ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت ئاماژەی بەوەکردوە، لەکاتی کۆبونەوەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەل ژمارەیەک رۆژنامەنوسی شاری بەغدا، سەرۆک وەزیران پێشنیارێکی عەدنان حەمەد حەمود، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن کردوە، کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکور بوەو دوو رۆژ لەمەوبەر لە پارێزگای سەلاحەدین لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرا.
بەوتەی ئەو رۆژنامەنوسانەی لەگەل سەرۆک وەزیران کۆبونەتەوە، زەیدیی لە کۆبونەوەکەیدا وتویەتی: ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوت لەبەرامبەر چاوپۆشیکردن لە دۆسیە گەندەڵییەکانی، پێشنیاری بڕی 200 ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل بۆ سەرۆک وەزیران کردوە.