شارپرێس:
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاندو ئاشكرایكرد، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 35.38 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵدا گیراوه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی 2026/5/25 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سلێمانی /به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، له‌دوای به‌دواداچون و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌چالاكیه‌كدا، توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (35.38) سی وپێنج كیلۆ و سی و هه‌شت گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵی شل) بگرن.
هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو، كە توانیویانە (2) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین له‌سنوری سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.