هەردی حەسەن - شارپرێس:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تايبەت بەشارپرێس ئاشكرایكرد، كە بەكۆی گشتی نەخۆشخانەكانی سنورەكە تەنیا لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 33 حاڵەتی پێوەدان بەمارو دوپشك تۆماركراوەو 40 كەسیش بەچەقۆ برینداركراون.
تەها محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند، لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 1649 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سنورەكەیان کردوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وتيشى، لەو ڕێژەیە 200 هاوڵاتی داخڵکراون لەناو نەخۆشخانەکان.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە، تەنها لەو چوار ڕۆژەدا 33حاڵەتی پێوەدانی مارو دوپشک تۆمارکراون، هاوكات، 40 حاڵەتی برینداربون بەچەقۆ چۆتە نەخۆشخانەكان.
لەبەرامبەردا، 11ڕوداوی هاتوچۆ هەبوەو 7حاڵەتی گازگرتنی سەگ تۆمارکراوە.