هێرشێكی دیكەی موشەكی كرایەوە سەر هەرێم

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەموشەک هێرش کرایە سەر بارەگایەكی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەدوڵی ئاڵانە.


ئەمجەمد حسێن پەناهی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشكرایكرد، لەبەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر (22:40) بەدوو موشەک هێرش کرایە سەر یارەگایەكی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەدوڵی ئاڵانە.

دەشڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بەزیاتر لە 81 موشەک و درۆن، بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی کردوەتە ئامانج.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا زیاتر لە 800 جار هێرشی درۆن و موشەك كراوەتە سەر هەرێم و چەندین شەهیدو برینداری لێكەوتۆتەوە.