ئێران بەفەرمی لەبارەی ئاگربەستەوە بڕیاردەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاربێت ئاگربەسێك هەبێت، دەبێت ئاگربەستەکە هەموو بەرەکان بەبێ جیاوازی بگرێتەوە، بەگۆڕەپانی لوبنانیشەوە، هۆشداریشیدا، لەکاردانەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک لەرێککەوتنەکە.


 ەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "ئاگربەست بەمانای ئاگربەست لەهەموو بەرەکان دێت بەلوبنانیشەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "پێشێلکردنی ئاگربەست لە بەرەیەکدا پێشێلکردنی رێککەوتنەکەیە لەسەر هەموو بەرەکان."

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکاو ئیسرائیلی بەبەرپرسیار زانی لەهەر پێشێلکارییەکی ئەگەری رێککەوتنەکەو جەختی لەوە کردەوە کە لێکەوتەکانی دەکەوێتە سەر هەردوو لایەن.