سەربازێکی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەربازێکی سوپای بەریتانیا لەکاتی مەشق و راهێنان لەهەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.


وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە،" رۆژی یەکشەممە، 31ی ئایاری 2026 سەربازێکی سوپای بەریتانیا لەکاتی مەشق و راهێنان لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) گیانی لەدەستدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەسوکاری ئەو سەربازە لەڕوداوەکە ئاگادارکراونەتەوەو لەئایندەیەکی نزیکدا تەرمەکەی رەوانەی بەریتانیا دەکرێتەوە.