شارپرێس:
وەزیری گواستنەوەی عێراق فەرمانیکرد بە دورخستنەوەی فەرحان
فەڕتوسی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کە واژۆی
وەهب سەلمان محەمەد، وەزیری گواستنەوەی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دروخستنەوەی فەرحان
فەڕتوسی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق بۆ ماوەی 60 رۆژ.
هەر بەپێی ئەو نوسراوە، لەو ماوەی دورخستنەوەی فەرحان فەڕتوسیدا،
عەلاء عەبدحەسەن بەوەکالەت کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەدەبات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو عەدنان محەمەد
حەمود، بریکاری
وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا.