شارپرێس:
ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن.
ئەم لێدوانە دوای ئەو هەواڵانە بوو کە تاران دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ وەستاندووە.
ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، تاران دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتۆن ڕاگرتووە، دوای ئەوەی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی داوە زیاتر پێشڕەوی بکەن بۆ ناو لوبنان.
ترەمپ لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە کە "گفتوگۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەردەوامن و بە خێرایی بەرەوپێش دەچن".