هەردی حەسەن - شارپرێس:
سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەند ـ جوارقوڕنە ڕوداێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان ڕویداو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو چوارکەسیش برینداربون.
عەلی عبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین لەبارەی ڕوداوەكەوە بەشارپرێسی ڕاگەیاند، ڕوداوەكە لەنێوان دوو ئوتۆمبێلدا بوە لەجۆری بار پیكاب و بار كیا ڕویداوەو پێنج قوربانی هەیە.
وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین وتیشی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ژنێكی تەمەن 84 ساڵەو ئەوانەی دیكە كە دوو منداڵ و گەنجێكی دیكەو شۆفێرەكە بریندارن.