تۆم باراک پەیامێکی لەبارەی چەکدانانی گروپە عێراقییەکانەوە بڵاوکردەوە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، ئێوارەی سێشەممە سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و هەنگاوەکانی ئەم دواییەی بە پێشکەوتنێکی بەرچاو بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری و گەڕاندنەوەی سەروەری وەسف کرد.

لە پۆستێکدا لەپلاتفۆرمی ئێکس باراک ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە یەکەم بەردی بنیاتنانی حکومەتێکی نوێی عێراق پێکدەهێنێت کە لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبردن بێت. جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر گەڕاندنەوەی سەروەری نیشتیمانی و دامەزراندنی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی وەستاوە، کە ڕێگا بۆ چاکسازییەکی نوێی نیشتیمانی خۆش دەکات.

هەروەها دەستخۆشی لەو گروپانە کرد کە بڕیاریان دا سەرجەم چەکەکانیان بۆ دەوڵەتی عێراق بگەڕێننەوە، ئەم بڕیارەی بە هەنگاوێکی بنەڕەتی زانی بەرەو پتەوکردنی نەزم و سەقامگیری و بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

باراک ئاماژەی بەوەشکرد، متمانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئایندەی ئەو ڕێکارانە لە شوێنی خۆیدایە، ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە تەنها سەرەتایەکە.