هێرشکرایەسەر بارەگاکانی کۆمەڵە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر بە دو موشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئاڵانە.

ئەمجەد حسێن پەناهیی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر(٢٣:٠٠) بە دوو موشەک هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئاڵانە ".

ئەوەشیخستەڕوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 82 موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.