به‌ڵگه‌فیلمێكى شارپرێس بۆ فێسیڤاڵێکی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڵگە فیلمی (گەڕان بەدوای ناسنامەدا) بۆ فێسیڤاڵێکی نێودەوڵەتی هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و به‌ڵگه‌ فیلمه‌ى شارپرێس، باس لەو تاوانانە دەکات دەرهەق بەکوردانی فەیلی ئەنجامدراون لەمێژوی ڕابردوی عێراق‌و لەسەردەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی دەوڵەتی عێراقدا.


مانگى 7ى ساڵى 2024 دواى به‌رهه‌مهێنانى، لەشاری سلێمانی نمایشکراو ژمارەیەکی زۆر میوان ئامادەی نمایشەکە بون، هاوكات ڕۆژى 18ى 1ى 2025یش له‌ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق له‌شارى به‌غدا به‌ئاماده‌بونى بەرپرسانی باڵای حکومەت‌و پەرلەمان‌و بەرپرسانی دەزگای شەهیدان‌و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی‌و سیاسیەکانی کوردانی فەیلی نمایشكرایه‌وه‌.

بەڵگە فیلمی (گەڕان بەدوای ناسنامەدا) بەرهەمی (ناوەندی توێژینەوەی شار)ە و باس لەو تاوانانە دەکات دەرهەق بەکوردانی فەیلی ئەنجامدراون لەمێژوی ڕابردوی عێراق‌و لەسەردەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی دەوڵەتی عێراقدا، ئێستاش بۆ خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید له‌ناو 63 فیلم‌و به‌ڵگه‌ فیلم‌و كورته‌ فیلم له‌ناو پێنج وڵاتدا هه‌ڵبژێردراوه‌و كێبڕكێ ده‌كات.

بەڵگە فیلمەکە بەوردی‌و لەزاری خودی کوردانی فەیلییەوە، ئەو چیرۆکە تراژیدیی‌و پڕ تاوانانە ده‌گێڕێته‌وه‌ کە دژی کوردانی فەیلی کراون کە دەیان هەزار کەسیان کوژراون‌و بێسەروشوێنکراون‌و لەزێدای خۆیان ڕاگوێزراون‌و دەیان هەزار کەسیشیان ئاوارەی ئێران بون‌و بێبەشکراون لەناسنامەی عێراقی.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، لیژنەی بینین‌و هەڵسەنگاندن فێستیڤاڵه‌كه‌، پاش بینین‌و هەڵسەنگاندنی (63) فیلم کە لەهەریەک لەوڵاتانی (ئێران، تورکیا، سوریا، ئەرمینیا، ناوەڕاست‌و خواری عێراق)، ئاراستەی فێستیڤاڵ کرابون، لیژنەکە بڕیاریاندا بەهەڵبژاردنی (43) فیلم بۆ نمایش کە بەسەر دوو تەوەردا دابەشکراون.

تەوەری یەکەم: تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵ بریتییە لە(27) فیلم‌و کورتە فیلم)‌و تەوەری دوەمیش کۆرناڵ بریتییە لە(16) فیلم‌و کورتە فیلم.

تەوەری یەکەم: تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵ
1ـ کۆشکی مێرولەکان ـ دەرهێنانی/ تۆفیق ئەمانی
2ـ بۆنی باروت  ـ دەرهێنانی/ مهردار مه‌جید
3ـ پەرژین ـ دەرهێنانی/ ساکار عوسمان
4ـ فایلی ژمارە (1) ـ دەرهێنانی/ سۆنیا جه‌لیل زەنگەنە
5ـ ئاخر وەعد ـ دەرهێنانی/ عه‌لی عه‌بدولستار
6ـ ئێمە ـ دەرهێنانی/ سەڵاحه‌ڕەش
7ـ گۆڕ  ـ دەرهێنانی/ بەرهەم جەزا
8ـ هۆشیار ـ دەرهێنانی/ زوڵفه‌قار میگری
9ـ ژیان لەئەرشیفدا ـ دەرهێنانی/ بورهان ئه‌حمه‌دى
10ـ سەربازێکی بچوک ـ دەرهێنانی/ ڕوکسانا که‌ره‌می
11ـ گەڕانەوە بۆ قەڵای مەرگ ـ دەرهێنانی/ محه‌مه‌د سەید
12ـ گەڕانەوەی ڕۆحە سپییەکان ـ دەرهێنانی/ عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د
13ـ سەرسی ـ دەرهێنانی/ مەهدین ئەرسەلان، مه‌حمود چەکمەجی
14ـ سیتاف ـ دەرهێنانی/ عه‌بدولڕه‌حمان ئۆنچۆ
15ـ تەدارەکی ئەنفال ـ دەرهێنانی/ هەردی قادر
16ـ جەنگ‌و ڕەنگ ـ دەرهێنانی/ عه‌دنان زەندی
17ـ کچی زستان ـ دەرهێنانی/ بەهرۆز نۆر نیور
18ـ خەون وبێزمان – دەرهێنانی/ ئەیمەن عیسا                                             
19ـ ڕونوشت ـ دەرهێنانی/ فه‌رشید عه‌بدی
20ـ سرتە لەگەڵ با ـ دەرهێنانی/ شەھرامی عەلیدی
21ـ شمس الغد ـ دەرهێنانی/ مونته‌زه‌ر مه‌سعودی
22ـ گەڕان بەدوای ناسنامەدا ـ دەرهێنانی/ نامۆ سەربەست
23ـ ماندو ـ دەرهێنانی/ ئیبراهیم سه‌عیدی
24ـ (13ی 5) دەرهێنانی/ تاریق تۆفیق
25ـ ڕیکاوی ـ دەرهێنانی/ ئیلهام ڕەحیمی
‏26ـ angles of snjar deutsch دەرهێنانی/ حەنان پۆلاک
‏27ـ protection patrick دەرهێنانی/ فەرشید گاڤیلاند

تەوەری دوەم/ کۆرناڵ بریتییە لە(16) فیلم‌و کورتە فیلم
1ـ سەماکردن بۆ ئازادی ـ دەرهێنانی/ سەلیم سەلاڤەتی
2ـ ڕوانگەیەکی جیاواز ـ دەرهێنانی/ شارۆ شۆڕش
3ـ ئاوات ـ دەرهێنانی/ حەسەن ساڵح
4ـ دەنگی شەپۆلەکان ـ دەرهێنانی/ نەڤید زاری
5ـ فەیمە کۆچەری ـ دەرهێنانی/ جومعە کەریم
6ـ ڕۆس ـ دەرهێنانی/ ئەمیر حسین هەشترۆدی
7ـ فیلمی 13 ـ دەرهێنانی/  ادوارد هەڵکەوت تەیمور
8ـ ئایفۆن 14 ـ دەرهێنانی/ محه‌مه‌د عەلی موکری
9ـ ئاھەنگ ـ دەرھێنانی/ نەڤید زاری
10ـ مرۆڤین ـ دەرهێنانی/ زمناکۆ هیدایەت زەنگەنە
11ـ رێبەندان ـ دەرهێنانی/ عابدین عەلی وەیسی
12ـ هەورەبان ـ دەرهێنانی/ گۆران سەرگەڵویی
13ـ بوکەڵە ـ دەرهێنانی/ سەبری عەبادی
14ـ چی ڕویدا ـ دەرهێنانی/ ڕێبەر ڕابەر
15ـ ژن ـ دەرهێنانی/ ژیوار محه‌مه‌د
16ـ لیمۆ هەموشت دەزانێ ـ دەرهێنانی/ ئیدریس محەمەدیان

لیژنەی بینین‌و هەڵسەنگاندنی فیلمەکان بۆ خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بریتین له‌(دانا محه‌مه‌د عەبدوڵڵا سەرۆکی لیژنە‌و هه‌ریه‌ك له‌ڕۆژە حه‌سه‌ن ساڵح‌و ڕزگار زاهیر محەمەد ئەندامانى لیژنه‌).

بەپەلە