شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەوەڵامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوو تاوەری پەیوەندیی لەدورگەکانی سیریکو قشم لەباشوری ئێران، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لەناوچەکەدا موشەکباران کرد.
بهگوێرهى بەیاننامەکە، سەرەتای ڕوداوەکە لەکاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممە دەستیپێکردوە، کاتێک چوار کەشتیی نەوتبەر بەهاندانی ئەمریکاو بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەروی هورمز دەربچن، لەئەنجامیشدا یەکێکیان ڕاگیراوەو ئەوانی دیكه گەڕاونەتەوە.
دواتر لەکاتژمێر 2:30ی بەرەبەیان، فڕۆکە ئەمریکییەکان هێرشیانکردوهتەسەر دورگەکان، لەبەرامبەردا، هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەستبەجێ بنکەی ئاسمانیی عەلی سەلیمی لەکوهیتو چەند دامەزراوەیەکی گرنگی سەر بەکەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکای لەبەحرەین کردوەتە ئامانج.
سوپای پاسداران هۆشداریی توندیداوە کە لەئەگەری دوبارەبونەوەی ئەم هێرشانەدا، وەڵامەکەیان توندتر دەبێتو گەروی هورمز بەتەواوی لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتو گازدا دادەخەن.