شارپرێس:
یەکەکانی بەرگریی
ئاسمانی سوپای عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان لەدەوروبەری
پاڵاوگەی ستراتیژیی بێجی لەپارێزگای سەڵاحەدین بەچەکی دژەئاسمانی عەیار 23 ملم پێکا،
ئەمەش لەچوارچێوەی ئامادەباشیی بۆ پاراستنی دامەزراوە نەوتیو گرنگهكانى عێراق.
هێزە ئەمنییەکانی
عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن) نەناسراویان لەدەوروبەری
پاڵاوگەی نەوتی بێجی لەپارێزگای سەڵاحەدین گەمارۆداو دواتر تێكیان شكاند.
سەرچاوەیەکی ئەمنی
ئاشكرایكردوه، یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی سەر بەسوپای عێراق، دوای بینینی درۆنەکە
لەئاسمانی پاڵاوگەکەدا، بەچەکی دژەئاسمانی جۆری ڕەشاشی عەیار 23 ملم تەقەیان لێکردو
تێكیان شكاند.
ئەو سەرچاوەیە
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی پێكانی درۆنەکە لەچوارچێوەی ڕێکارە توندە ئەمنییەکاندا
بوە بۆ پاراستنی دامەزراوە ستراتیژییو گرنگەکانی وڵات.