شارپرێس:
سەڵتەنەتی عومان و ئێران، پێكەوە بڕیاریاندا لێژنەیەک پێکبهێنن بۆ رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی داهاتوی کەشتیوانی لەگەروی هورمزو دیاریکردنی تێچوەکانی پەیوەست بەو خزمەتگوزارییانەی كە لەگەروەكەدا پێویستە.
سەڵتەنەتی عومان و ئێران، لەڕاگەیەندراوێكدا هاوبەشدا ڕایانگەیاند، كەرێککەوتون لەسەر گفتوگۆ کردن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی کەناراوەکانی ناوچەکەو هەر لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار.
هەروەها هەردوو وڵات پشتگیریی خۆیان بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی (ئیسلامئاباد) لەنێوان ئەمریکاو ئێران دەربڕی و جەختیان لەگرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هاوئاهەنگی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتوانەی ئەو یاداشتە.
عومان و ئێران وەک دوو دەوڵەتی کەناراو لەسەر گەروی هورمز، ئاماژەیان بەوە کرد، پابەندن بەدابینکردنی تێپەڕبونی ئارام بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەهەمان کاتدا جەختیان لەسەروەریی تەواوی خۆیان بەسەر ئاوە هەرێمییەکانیاندا کردوەتەوە.
هاواكت لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، هەردولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە تیمی کارکردنی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو وڵات پێکبهێنرێت بۆ رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی کەشتیوانی، خزمەتگوزارییەکان و تێچوەکان.
جەختیشیان کردەوە کە "هەر رێککەوتنێک لەبارەی گەروی هورمزەوە بکرێت، دەبێت بەتەواوی رێز لەسەروەریی هەردوو دەوڵەتەکە بگرێت".
