ڕێكخەری سەنتەری میترۆ: سوكایەتییەكەی سەرۆكی یەكێتی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان سەرمەزاركەرە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕەحمان غەریب، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ، ڕایگەدەیەنێت، سوکایەتییەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزارکەرە، بێدەنگی هاوکارەکانیشی کە لە بەردەمیدا بون، شەرمەزارییەکی ترە.


لەڕونكردنەوەیەكدا نوسیویەتی،" سوکایەتییەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزارکەرە، بێدەنگی هاوکارەکانیشی کە لە بەردەمیدا بون، شەرمەزارییەکی ترە.
دەشلێت،" چاوەڕوانیی ئەوەبوم لەناو یەکێتییەوە دەنگێک بەرز بێتەوە، یان دامەزراوەیەکیان داوای لێبوردن بکات، بەڵام بێدەنگکراوان بێدەنگ کراون.

ڕەحمان غەریب جەختیش دەكاتەوە، لەڕاستیدا ئەمە شێوازی ئاخاوتنی بێت لەگەڵ دەرەوەی خۆی، دەبێت لەگەڵ هەڤاڵەکانی چۆن قسە بکات؟ بەتایبەتیش کە توڕە دەبێت و دەڵێت،"ئەگەر بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاری هەرسین، ئەو سوکایەتییەی بە ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی بکردایە چی روویدەدا، هەمان بێدەنگی هەمان هەڵویست و دێزەبەدەرخونە دەبو؟".

هاوپشتی نێوان ڕۆژنامەنووسان گرنگە ، ئەبێ بێ ترس لەسەر دیاردەی سوکایەتیکردن بە رژنامەنووسان و پیشەکەیان قسەبکەن.

ڕێكخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو بێدەنگییەی هاوکارانی ئەو رۆژنامەنووسە، و لقی سلێمانی سەندیکا ڕۆژنامەنووسانی یەکێتییش، سامناک و خەمناکە، بۆ گەیشتن بەو ئاستە لە هاوپشتیکردنی یەکتر؟ کە بەرگریت لە خۆت پێ نەکرێ چۆن ئەتوانی بەرگری لە بەرژەوەندی گشتی بکەیت.

لەكۆتایی ڕونكردنەوەكەشیدا دەڵێت، بنوسە، مەترسە، ئەمە سوکایەتی بوو، سەندیکاو ئەندامانی، بە هەموو رۆژنامەسێک کە ڕێز لە پیشەکەی دەگرێت.