شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، "هیچ پارەیەک لەپارە بلۆككراوەكانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە ئازاد نەکراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هیچ پارەیەک نەدراوە بەئێران و هیچ بڕە پارەیەک لەپارەکانی خۆیان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە بۆیان ئازاد نەکراوە".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئێمە هەندێک لەپارەکانی ئەوان، بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە، خۆمان پارەكان بۆ ئێران خەرجدەكەین، ئازادی دەکەین بۆ جوتیاران و ئاژەڵدارەکانمان، بۆ کڕینی گەنمەشامی، گەنم، سۆیا و زیاتریش. ئێران بەشێوەیەکی بەپەلە پێویستی بەخۆراکەو ئێمە خۆراکیان بۆ دەکڕین و تەنیاش لەویلایەتە یەکگرتوەکانەوە دەیکڕین".
جەختیشی كردەوە، كە "ئێران ئاگاداری کردونەتەوە هیچ پارەیەک لەو کەشتییانە وەرناگرێت كەبە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن".