شارپرێس:
بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە شێخ سەعیدی پیران لە رێگەی
بڵاوکراوەیەکی تۆماری ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دادگای تورکیا سزای دارایی
بەسەر ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەری وڵاتەکەدا سەپاند.
بەپێی بڕیارێکی دادگای ناوچەی خنوس لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی
باکوری کوردستان، بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە شێخ سەعیدی پیران، ئومیت ئۆزداغ،
سەرۆکی پارتی زافەری بە بڕی هەشت هەزار و 700 لیرەی تورکی سزادرا.
ئۆزداغ لەدادگا تانەی لە بڕیارەکەدا و رایگەیاند،" ئەمە
سزادانی من نییە، بەڵکو سزادانی کۆماری تورکیایە".