شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی
کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن) بەبڕی 7000 بەرمیلی
ڕۆژانە دەستیان بە بەرهەمهێنان کردۆتەوە هەروەها یەکشەممەی داهاتوو لە کێڵگەی ئەتروش (ئێچ کەی ئێن) دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستانلەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەشێخان ئەمڕۆ گۆڵف کیستۆن دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە، لە تاوکێ و فیشخابور دی ئێن ئۆ ڕۆژی هەینی دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، کۆمپانیای (هەنت
ئۆیڵ) لە هەشتی مانگی حەوت دەستدەکەنەوە بە بەرهەمهێنان.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد،"
لە هێرشەکانی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆرییان بەرکەوتبوو لەبەر ئەوە
بەشێکییان کارکردنییان کەمێک کاتی پێوست بووە چونکە پێویستییان بە ئامادە سازی و نۆژەنکردنەوەی
شوێنە زیانلێکەوتووەکان هەبووە".