رۆبیۆ: ئەمریکا هیچ شتێک ناکات ئارامی هاوپەیمانەکانی لەکەنداو تێکبدات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتۆن بەتەواوەتی هەماهەنگ دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کەنداوی عەرەبی.


مارکۆ رۆبیۆ لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی کوەیت ئاماژەی بەوەکرد،" هیچ شتێک ناکەین ئارامی هاوپەیمانەکانمان لە کەنداو تێکبدات، ئەوان هاوپەیمانێکی دێرینی ئەمریکان لەناوچەکە ".

لەبارەی ئێرانیشەوە وتی،" ئەگەر ئەوان بیانەوێت بگەینە رێکەوتنێکی جدی و راستەقینە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئەو کارە، ئەگەریش وانەبێ بەدڵنیاییەوە دۆناڵد ترەمپ بژاردەی دیکەی دەبێت ".

مارکۆ رۆبیۆ ئەوەشیخستەڕوو،" لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە تیمی هونەری دانوستانەکان دەست کارەکانیان دەکەنەوە ".