د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد: پێگەی من لای خوایە نەک ناحەزانم

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەدورخستنەوەی لەزانکۆی سلێمانی دەکەن و دەڵێت،" پێگەی من لای خوایە نەک ناحەزانم ".

د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد، رێبەری رەوتی سەلەفی لەهەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا دەڵێت،" دەنگۆکانی دورخستنەوەم سەرلەبەری درۆن و تەنها بازرگانییە بە ترێندەکانەوەو زیادکردنی ئەکتیڤە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" سوپاسی هەموو ئەو موسڵمانانە دەکەم کە خۆراگر بون و نەکەوتنە دوای فیتنەگێڕان و زیاتریش ئەوانەی دوعای خێرو قسەی خێریان کرد".

د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد،" دڵنیایان دەکەمەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر بانگەوازیمان بە پشتیوانی خوا ".

لەکۆتایی پەیامەکەیدا رایگەیاند،"  پێگەی من لەلای خوایە نەک لای ناحەزانم و یەقینم هەیە کە خوای گەورە حەقمان دەسەنێتەوە ".