شارپرێس:
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق لەبەغدا پێشوازیکرد لە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی
نێوان هەرێم و عێراقیان تاوتوێکرد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردوەتەوە،
لەکۆبونەوەکەدا کە لەکۆشکی سەلام بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی
ناوخۆیی و ناوچەکە تاوتوێکراوە، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان و
هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پاڵپشتی
رێڕەوی لێکتێگەیشتنەکان و هەماهەنگی بکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆک کۆمار گرنگی بەردەوامبونی
لێکتێگەیشتنرکان و گفتۆگۆی بەرپرسیارانەی
رونکردەوە، بەوپێیەی متمانە لەنێوان هەردولا زیاد دەکات و ژینگەیەکی لەبار بۆ
چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەڕەخسێنێت.