شارپرێس:
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایدەکەن کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی
بەرپرسە گەندەڵکارەکان بەردەوامە و لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا شەپۆلێکی
دیکەی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە دەستپێدەکاتەوە.
ماڵپەڕی "السومرية نيوز" لەزاری سەرچاوەیەکیەوە بڵاویکردوەتەوە،"
هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی لە پرسی گەندەڵی تێوەگلاون فراوانتر دەبێت و
جگە لەبەغدا، شارەکانی دیکەی عێراقیشی گرتوەتەوە، بەشێوەیەک دەستگیرکردنی گەندەڵکاران
لەمشەودا دەگاتە لوتکەی هەڵمەتەکە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەماوەی چەند
کاتژمێری داهاتودا دەیان بەرپرسی دیکەی باڵای عێراق بەتۆمەتیی گەندەڵی دەستگیرکرد
دەکرێن، کە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار، وەزیر، بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان
پێکدێن.