شارپرێس:
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، دوای دەستگیرکردنی زیاد
جەنابی پەرلەمانتاری عێراق لەهەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە
رادەستی حکومەتی عێراق کرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراقیان رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، زیاد جەنابی بە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە و لەشاری هەولێر دەستگیرکراوە .