شارپرێس:
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا، هەوڵەکانی ئیسرائیلی بۆ تێکدانی سەقامگیریی لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەی ئیدانە کرد و رایگەیاند کە ئیسرائیل دەیەویت خاکی سوریا بکاتە مەیدانی ئاژاوەیەکی بێکۆتایی.
کەناڵی "ئەلئەخباریە"ی سووری لەسەر زاری شەرعەوە گواستوویەتییەوە کە ڕایگەیاندووە ئیسرائیل سەرلەنوێ دەیەوێت خاکی سووریا بکاتە مەیدانی ئاژاوەیەکی بێ کۆتایی بە مەبەستی تێکدانی یەکڕیزی گەل و لاوازکردنی تواناکانیان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا.
هەروەک جەختی کردۆتەوە کە سووریا نابێتە شوێنی تاقیکردنەوەی پیلانە دەرەکییەکان و تەماحی ئەوانی تر.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە هێزەکانی ئیسرائیل دوێنێ دووشەممە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عابدین، جوملە و تەلول مەغەر لە پارێزگای دەرعای باشوور، کە ڕووبەڕووی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی هێلیکۆپتەرەکان بوونەوە.
دانیشتووانی ناوچەکە دژی ئەو خاڵە پشکنینانە وەستاونەتەوە کە سوپای ئیسرائیل دایناون، و چەندین ئەندامی بەرگری شارستانیش برینداربوون و زیانی ماددی بەهۆی بۆردومانەکانەوە پشتڕاستکردۆتەوە.
هاوکات لە 29ی حوزەیراندا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد سەبارەت بەم هێرشانەی سەر دەرعا و قونەیترە، کە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی جیاکردنەوەی هێزەکانی ساڵی 1974 لە بەرزاییەکانی جۆلان دادەنرێت.