داوا دەكرێت موچەی گەندەڵكاران ڕابگیرێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ڕایگەیاند، "یاسا کارپێکراوەکانی ئێستا ڕێگە دەدەن بەرپرسان و پەرلەمانتاران بەردەوام بن لەوەرگرتنی موچەو دەرماڵەی دارایی، تا ئەو کاتەی حوکمی کۆتایی دادگایان بەسەردا دەسەپێت یان بەفەرمی لەپۆستەکانیان لادەبرێن و دەڵێت، پێدانی موچە بەتۆمەتبارانی گەندەڵی، پرسیار لەسەر دادپەروەری لەبەڕێوەبردنی سامانی گشتیدا دروست دەکات.


ڕوانگەکە لەبەیاننامەكەیدا جەختی کردوەتەوە، "بەردەوامیی پێدانی موچە بەتۆمەتبارانی گەندەڵی، پرسیار لەسەر دادپەروەری لەبەڕێوەبردنی سامانی گشتیدا دروست دەکات".

وەک ڕوانگەی ئیکۆ داوای کردوە، پێویستە چاکسازی لەیاسا دارایی و کارگێڕییەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی موچەی هەر بەرپرسێک لەخولەکی دەستگیرکردنیەوە بەتۆمەتی دارایی، بلۆک بکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم هەنگاوە پێویستە بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتییان بەدەوڵەت و چەسپاندنی دادپەروەری".