شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتوندی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا ڕەتدەكاتەوەو دەڵێت، هیچ پلانێکی دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکییەکان لەچەند ڕۆژی داهاتودا نییە، دەشڵێت، کاتێک قۆنا6ی دانوستان دەست پێدەکات کە ئەمریکا خاڵەکانی 1، 4، 5، 10 و 11ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەی جێبەجێ کردبێت.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی چونی شاندی وڵاتەکەی بۆ قەتەر بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "هیچ دانوستانێکیان لەگەڵ ئەمریکا لەڕۆژانی داهاتوودا نییە".
ئیسماعیل بەقائی لەبارەی هۆکاری سەردانەکەشەوە دەشڵێت، چونی شاندی ئەمریکا بۆ قەتەر پەیوەندیی بەچونی شاندی ئێران بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەکە بەتایبەت خاڵی 11ـەوە نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی وتیشی، هێشتا لەگەڵ ئەمریکا نەچونەتە قۆناغی دانوستان بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی کێشەکانی نێوانیان.
جەختیكردەوە، كە لەخاڵی 11ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتوە، ئەمریکا بەڵێن دەدات پارە سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکات كەتائێستا بەتەواوی نەكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرجەکانی وڵاتەکەیەوە ڕاشیگەیاند،"هێشتا لەگەڵ ئەمریکا نەچونەتە قۆناغی دانوستان بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی"، باسی لەوەشکرد، کاتێک ئەو قۆناغە دەست پێدەکات کە ئەمریکا
خاڵەکانی 1، 4، 5، 10 و 11ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەی جێبەجێ کردبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوایین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئێران لەدەوحە دەکەن و دانوستانکارە ئەمریکییەکان دەچنە قەتەر.
هاوكات، مجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگهیاند، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر ، نێردراوانی واشنتۆن لەئێستادا لەدەوحەن بۆ ئەوەی لەگەڵ نێوەندگران کۆببنەوە، دهشڵێت، "ئەو شهش ملیار دۆلارە لەپارەی ئێرانی کە لەقەتەر بلۆك كراوه هێشتا نەگوازراوەتەوە بۆ تاران و پهیوهسته بەرێککەوتنی ساڵی 2023 و بۆ کڕینی کەلوپەلی مرۆیی تەرخانکراوە".