وەزارەتی دارایی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە.. سبەی سەرجەم بانكەكان دادەخرێن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕیوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كەسبەی چوارشەممە سەرجەم بانكەكان دادەخرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە، سبەی چوار شەممە، پشوی بانکییە لەسەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە دەرگای بانکەکان بەڕوی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لەسودمەندبوانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2026.