ململانێی مێژوی لەسەر خاوەندارێتیی پاقلاوە.. تورکیاو ئازەربایجان لەیونیسکۆوە دژ بەیۆنان دەست بەجوڵە دەکەن

هەمەڕەنگ

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی "Türkiye"ی تورکی ڕایگەیاندووە کە تورکیا و ئازەربایجان داواکارییەکی هاوبەشیان پێشکەشی ڕێکخراوی یونسکۆ کردووە بۆ تۆمارکردنی "پاقلاوە" لە لیستی کەلەپووری کولتووری نەتەوەیی.

 
 رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییانەی لەگەڵ وڵاتانی وەک یۆناندا هەیە کە دەیانەوێت ئەم شیرینییە بە ناوی خۆیانەوە بکەن.

 هەردوو وڵات دەیانەوێت شیرینییەکە بە دوو شێوازی گۆکردنی (Baklava و Pakhlava) تۆمار بکرێت، و بڕیاری کۆتاییش لە کۆبوونەوەی لێژنەی یونسکۆ لە شاری شیامنی چین لە نێوان 30ی تشرینی دووەم تا 5ی کانوونی یەکەمی داهاتوو دەدرێت.

هەرچەندە سووریا داوایەکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵام شارەکانی دیمەشق و حەلەب مێژوویەکی دێرینیان لەم پیشەسازییەدا هەیە و ڕۆڵێکی سەرەکییان بینیوە لە گواستنەوە و پەرەپێدانی هەویرەکە، تەنانەت شێوازە سەرەتاییەکانی دروستکردنی پاقلاوە لە شامەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەنادۆڵ و ناوچەکانی دیکە، کە ئەمەش نیشان دەدات پاقلاوە کەلەپوورێکی هاوبەشی تەواوی ناوچەکەیە.