شارپرێس:
لەکاتێکدا تاران سیستمێکی
یاسایی نوێ لەناوچەکە ڕادەگەیەنێت، میدیاى ئهمریكى ئاشکرایکرد، پێنج کەشتیی
بازرگانیو نەوتههڵگر لەبەردەم دەروازەی گەروی هورمزدا مانۆڕی خێرایان ئەنجامداوەو
پاشەکشەیان کردوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی بەنیازبون لەکەناراوەکانی عومانەوە تێپەڕبن، لەکاتێکدا
سێ کەشتیی دیکە، دوای دودڵییەکی سەرەتایی، بڕیاریاندا لەلایەنی ئێرانییەوە گەروەکە
ببڕن.
کەناڵی "CNN"ى ئهمریكى
بهپشتبهستن بهداتاکانی خزمەتگوزاریی چاودێریی دەریایی ڕایگەیاندوه، لانی کەم پێنج
کەشتی لەبەردەم دەروازەی گەروی هورمزدا پاشەکشەیانکردوە، بێئەوەی پێیدا تێپەڕبن.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردوە،
ئەو کەشتیانە کە پێکهاتون لەدوو کەشتیی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل، تانکەرێکی مەوادی کیمیایی،
تانکەرێکی بەرهەمە نەوتییەکانو کەشتییەکی گواستنەوەی بارە وشکەکان، چەندین مانۆڕی
پێچکردنەوەی خێرایان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی کەناڵەکە، ئەم
کەشتیانە بەنیازبون لەکەناراوەکانی عومانەوە تێپەڕبنو بچنە ناو گەروەکە، بەڵام
دواتر پاشەکشەیانکردوە.
لەهەمانکاتدا، ئاماژەی
بەوەشکردوە، لانی کەم سێ کەشتیی دیکە کە لەسەرەتادا پاشەکشەیانکردبوو، دواتر لەلایەنی
ئێرانییەوە ڕێگهیان پێدراوهو تێپەڕبونو گەروەکەیان بڕیوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر
ڕایانگەیاندبوو، سیستمێکی یاسایی نوێ لەگەروی هورمزدا جێبەجێدەکەن، ئاماژەیان بەوەکردبوو،
ئەو پڕۆسەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی هاوسێی کەناراوەکە کە عومانە بەڕێوەدەچێت.
