شارپرێس:
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سبەی دوشەممەوە
دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی پێنجی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا.
وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار (مانگی پێنج) خرایە سەر
هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى
سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە، بۆ
ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەممە، 6ی 7ى 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.