شارپرێس:
رۆژنامەیەکی
عەرەبی ئاشکرای دەکات، حکومەتی عێراق بەدوای 26 کەسایەتییەوەن، کە بەتۆمەتی
تێوەگلانیان لەگەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوەو سیانیان پەرلەمانتارن.
رۆژنامەی
" الشرق الأوسط " کە بارەگای سەرەکی لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە،
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە،" 26 کەس لە تۆمەتبارانی گەندەڵی
توانیویانە خۆیان لەهەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران دەرباز بکەن و بۆ دەرەوەی
وڵات هەڵبێن، کە سێ کەسیان پەرلەمانتارن ".
ئەوەشیخستەڕوو،
ئەو سێ پەرلەمانتارانەی ئێستا دەستگیرکراون و ئەوانەشی هێشتا دەستگیرنەکراون،
لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و بەبێ دەنگدان لەپەرلەمان پارێزبەندییان لێوەگیراوەتەوە،
چونکە لەو کاتەدا پەرلەمان لەپشوو بوەو دەستور رێگە بە سەرۆکی پەرلەمان دەدات لەو
کاتانەدا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هەڵبگرێت.