شارپرێس:
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی
باڵا لەبارەی دورخستنەوەی لە زانکۆی سلێمانی، عەبدولـلەتیف سەلەفی پەیامێکی بڵاوکردەوەو
وازهێنانی خۆی لەوتاردان لەمزگەوتەکاندا راگەیاند، دەشڵیت،" ئەم دورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە هەموو مافە
یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە ".
عەبدولـلەتیف سەلەفی، یەکێک لەرابەرانی
رەوتی سەلەفییەت لەهەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێک دەڵیت،" وەک هەموان
ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا،
کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان
هێشتا ئۆقرەیان نەگرتوە و ئیسراحەتیان نەکردوە، بۆیە فشاری زۆریان خستوەتە سەر
بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگریکردن لە وتاردانم ".
عەبدولـلەتیف سەلەفی لەپەیامەکەیدا چەند خاڵێک
دەخاتەڕوو، کە بریتین لەمانە:
- هەرچەندە لەلایەن
ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک
دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە.
- ئەوەی لە پشت
پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
- بۆ ئەوەی باری
سەر شانی ئەوانیش سوک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک
پشویەک بدەم و وتار نەدەم.
- ئەم دورکەوتنەوەیە
کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو
مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
