ناونیشانی بیرەوەرییەكانی هەڵۆ ئەحمەد كوردەیە كە بەشێوەی چاوپێكەوتن لەگەڵ میران ئەحمەد ئامادەكراوە.
ئەم پەرتوكە زیاتر لە حەوسەد لاپەرەیە و سەرەتاكەی تەرخان كراوە بۆ ژیانی منداڵی و لاوێتی نووسەر، لەم پیشەكیەدا زیاتر هەوڵیداوە باسی رۆڵی خێزانەكەی بەتایبەت باوكی بكات لە بەشداریان لەشۆرشی ئەیلول وئەو بابەتانە بخاتە روو كە بەشێكی زۆری خۆی تیایدا بەشداربوە.
هەڵۆ ئەحمەد كوردە هەوڵی زۆریداوە كە بیرەوەریەكانی بەزامانێكی سادە و ئاسان بخاتە بەردەم خوێنەران و لەوێوە ئەو پەیامە بدات بە نەوەی نوێ، كە شۆرشەكان بەشێوەیەكی گشتی دەرگیری كیشەی ناوخۆ و خۆسەرقڵ كردن بوون بە دژایەتی یەكترەوە، لەپاڵ ئەم زمانە رەخنە ئامێزەدا باسی گیانبازی و قارەمان و ئەو تێكۆشەرەنە دەكات كە لەپێناو نیشتمان و كوردبووندا چ قوربانیەكی زۆریانداوە و خۆنەویستانە بەرەورووی داگیركاران بوونەتەوە.
بەشێكی دیاری ئەم بیرەوەریانە باسی سەرەتاكانی خەباتی كۆمەڵە ورێكخستنەكانی شار دەكات لەناوەراستی ساڵانی حەفتاكانەوە و لەوێوە شۆردەبێتەوە بۆ كێشەو ململانێكانی لایەنەكان و ناكۆكی ناو خودی كۆمەڵە و یەكێتیش.
دواین بەشی بیرەوەریەكان باس لە چۆنیەتی راپەرین و گەرانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ شارە ئازاد كراوەكان..