شارپرێس:
لەتوندترین بەیاننامەیدا دژی هەژمونی واشنتۆن،
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا پەردە لەسەر پڕۆژە ڕاستەقینەکەی ئەمریکا لەعێراق
لادەداتو ڕایدەگەیەنێت، "وەبەرهێنانەکان تەنها پەردەیەکن بۆ دزینی بژێوی خەڵک"؛
شێخ ئەکرەم کەعبی بەتوندی ڕەخنە لەملکەچبونی هەندێک لایەنی ناوخۆیی دەگرێت بۆ فشارە
ئابورییەکانی ئەمریکاو هۆشداریدەدات، هێزەکانی بهرهى مقاوهمه، چیتر لەئاست تاڵانکردنی
سەروەتو سامانی عێراقدا دەستەوستانو بێدەنگنابن.
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند،
کرۆکو بنچینەی پڕۆژەی ئەمریکا لەعێراقدا، بریتییە لەدزینو تاڵانکردنی سەروەتو
سامانی وڵات لەژێر پەردەی ئەو پرۆسانەی ناویان نراوە "وەبەرهێنان"، جەختیشیکردەوە،
بەرەنگاربونەوەی ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەئەرکە هەرە لەپێشینەکانی هێزەکانی بهرهى
مقاوهمه لەعێراق.
شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەکە
لەبەیاننامەیەکدا، ڕەخنەی توندی لەو پاساوانە گرت کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە بۆ ڕای
گشتیی دەخرێنەڕوو بەئامانجی ملکەچکردنی بڕیارە چارەنوسسازەکانی عێراق بۆ خواستی ئەمریکا،
بەتایبەت لەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بەدۆسیەی حەشدی شەعبیو هێزەکانی
بهرهى مقاوهمهوه هەیە.
کەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، "هێنانەوەی ئەو
پاساوەی کە دەڵێت داهاتی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەردەگیرێتو لەکاتی
دروستبونی کێشەدا ڕێگریی لەناردنی پشکی بودجە (دۆلار) دەکەن، کارێکی سەیرەو بەستنەوەی
ئابورییو سەروەریی وڵاتە بەلایەنێکی دەرەکی".
ناوبراو داوایکرد، لەبری لاوازکردنی خاڵە بەهێزەکانی
ناوخۆ، کار بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو سەرپەرشتییە بکرێت، ئەویش لەڕێگەی فرەچەشنکردنی
کەناڵەکانی فرۆشتنی نەوت، ڕێگریکردن لەقۆرخکاریی ئەمریکاو وەرگرتنی ڕاستەوخۆی پارەی
نەوت لەکڕیاران؛ بەتایبەت کە عێراق لەژێر بەندی حەوتەم هاتوەتە دەرەوەو ئازادی تەواوی
لەدیاریکردنی میکانیزمی فرۆشتنی نەوتەکەیدا هەیە.
لەبەشێکی دیكهى بەیاننامەکەدا، کەعبی بێدەنگبون
لەئاست لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بەشەرمەزاری وەسفکرد، کە وتبوی،
"وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لەعێراق بەشێکن لەئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی"،
كهعبیش جەختی کردەوە، "ئەمە سەلمێنەری پڕۆژە ڕاستەقینەکەی واشنتۆنە بۆ دزینی
بژێوی گەل، بۆیە هێزەکانی بهرهى مقاوهمه بەچاوپۆشی لەهەر ناوو ناونیشانێک، لەبەرامبەر
تاڵانکردنی سامانی عێراقدا بێدەنگنابن".
