شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە حکومەتی عێراق
و دەڵێت، ئەگەر پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت یەکلانەکرێتەوە، عێراق
توشی گەمارۆی نێودەوڵەتی دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد،" ناکرێت گروپە چەکدارەکان بەبێ
هۆکار وڵاتانی دەوروبەر بکەنە ئامانج و ببنە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی
ناوچەکە ".
وتیشی،" ئێمە جیاوازی لەنێوان حەشدی شەعبی و گروپە
چەکدارەکان دەکەین و حەشد جێگەی رێزن ".
لەبارەی مەترسییەکانی سەر عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی باسی
لەوەکرد،" ئەگەر پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت یەکلانەکرێتەوە،
گەمارۆی نێودەوڵەتی دەخرێتەسەر عێراق ".