شارپرێس:
بهگوێرهى لێدوانی سیرگی بۆیتسۆڤ گەورە پزیشکی سەربەخۆی نەخۆشییەکانی دڵ لەوەزارەتی تەندروستی ڕوسیاو بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی نەخۆشییەکانی دڵ، ئازاری توند لەناوچەی سنگدا کە دەکرێت بۆ قۆڵەکان، شەویلکە یان مل بڵاوبێتەوە، یەکێکە لەدیارترین نیشانەکانی جەڵتەی دڵ.
بۆیتسۆڤ ئاماژەی بەوەکردوە، ئازاری هاوپێچی جەڵتەی دڵ مەرج نییە تەنها لەشوێنی دڵدا بێت، بەڵکو لەزۆرێک لەحاڵەتەکاندا لەناوەڕاستی سنگدا دەردەکەوێت.
هەروەها ڕونیکردوهتەوە، ئازارەکە دەکرێت بۆ قۆڵی چەپ یان هەردوو قۆڵ، بێجگە لەشەویلگەو مل بڵاوبێتەوە، بۆیە پێویستە ئەم نیشانانە پشتگوێنەخرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوامبونی ئازاری سنگ بۆ زیاتر لە 20 خولەک، پێویستی بەپەیوەندیکردن بەخزمەتگوزاریی فریاکەوتنو داواکردنی یارمەتیی پزیشکیی بەپەلە هەیە.
جەڵتەی دڵ بارودۆخێکی پزیشکیی لەناکاوەو ڕێنمایی دەدرێت لەکاتی گومانکردندا چاوەڕێنەکرێتو هۆشیارانە پەیوەندیی بەفریاکەوتنەوە بکرێت.