شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دوایین هەڵمەتی سەربازیی ئەمریكا دژی ئێران ماوەیەكی زۆر ناخایەنێت.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئەمریكا ئامادەیە هێرشێكی دیكە بۆ سەر ئێران دەستپێبكات و هێرشەكەی شەوی ڕابردووی هێزەكانی ئەمریكا بە زۆر توند بوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامادەین لە هەر كاتێكدا بمانەوێت هێرشێكی دیكە دەستپێبكەین.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا كە ئێران "هەوڵی دروستكردنی مووشەكێك دەدات كە بتوانێت مین بخاتە خوارەوە، ئێمەش لەناومان برد".