شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق داوا
لەلیژنەی تایبەت بە ئامادەکردنی بودجە و شاندی هەرێمی کوردستان دەکات کۆبونەوەی دووقۆڵی
بەمەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامبدەن.
وەزارەتی دارایی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لەکۆبونەیەکدا
لەگەڵ هەریەک لە شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان، نوێنەرانی
ژمارەیەک وەزارەتەکان و پارێزگاری سەڵاحەدین، هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای یاسای
بودجەیان تاوتوێکرد ".
ئەوەشیخستەڕوو، وەزارەتی
دارایی قۆناغێکی پێشکەوتویان لە تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئامادەکردنی
پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕاندوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە،
وەزیری دارایی داوای لە لیژنەی تایبەت بە ئامادەکردنی بودجە و شاندی هەرێمی کوردستان
کردوە لەچەند رۆژی داهاتودا کۆبونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامبدەن.